دەنگ نێت
رۆژنامەنوسێکی بوارى ژینگه هۆشداریی دەدات ئاوى ژێرزه‌وی نوێبونه‌وه‌ى نیه وه‌ك ئاوى سه‌رزه‌وی به‌تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌كى وه‌ك گه‌رمیان، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه ئەمە بۆ داهاتو دەبێتە کێشە، بۆیە پێویسته حكومه‌ت پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌تى هه‌بێت.
خالد سلێمان، رۆژنامەنوس لە بوارى ژینگە، لەمیانەی بەرنامەیەکی رادیۆی دەنگدا وتی: ئاوى ژێرزه‌وى وه‌ك ئاوى سه‌رزه‌وى نیه و نوێ نابێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌یه‌كى وه‌ك گه‌رمیان، كاریگه‌رى ئه‌و هه‌مو بیره نایاسایی و یاساییانه‌ش كه هه‌یه له سنوره‌كه له ساڵانى داهاتودا ده‌رده‌كه‌وێت.
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه: پێویسته حكومه‌ت پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌تى هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته و قه‌باره‌ى ئاوى ژێر زه‌وى و پێداویستى هاوڵاتیان بۆ ئاو بزانێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى تاك بكات له به‌هه‌ده‌رنه‌دانى ئاو.
ژماره‌ى بیره قوڵه یاساییه‌كان له‌گه‌رمیان (1944) بیره، به‌ڵام ژماره‌ى بیری نایاسایی نازانرێت و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی ژێرزه‌وی گه‌رمیانه‌وه به (1500) بیر مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هەمو ئەمانەش رۆڵیان هەبوە لە دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان