دەنگ نێت
ژمارەیەک لادێی کورد لە سنوری ناحیەی جەلەولا بە فشاری عەرەبی هاوردە سەرژمێریی تێداناکرێت و ناوی خێزانە کوردەکان کە پێشتر تۆمارکراون، دەسڕێتەوە.
سەباح محەمەد رۆستەم خان، دانیشتوی گوندی (تەپەچەرمو)ـی ناوچەی پاڵانی سەر بە ناحیەی جەلەولا، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ساڵی ۱۹۷٥ عەرەبە هاوردەکانیان هێنایە جێگەمان، لەساڵی ۲۰۰۳ گەڕاینەوە شوێنی خۆمان تاوەکو ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، لەو بەروارەوە سوپا و حەشد هاتن و لادێکەی ئێمەیان داگیریان کرد تاوەکو ئێستا تێیدان، لەئێستادا سەرژمێرییە گەڕاوینەتەوە و تاوەکو دوشەمە سەرژمێریمان تەواوکرد.
وتیشی: خۆمان ٥۷ خێزانین، ۳۹ خێزانمان گەڕاوینەتەوە، رۆژی دوشەمە ناومان تۆمارکرد، ئەمڕۆش هاتنەوە جارێکی تر هەندێک پرسیاریان کرد و وتیان رۆژی یەکشەمە دێن بۆ تەواوی پرسیارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد ئێوارە تیمەکە پێیان وتون کە عەرەبە هاوردەکان لیژنەیەکیان لە پارێزگای دیالەوە هێناوە و قبوڵیان نەکردوە ئێمە ناونوس بکرێین و لەشوێنی ناونوسینی لادێکە نوسیانە خاڵی.
داواشی لە حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە پارلەمانی کوردستان کرد بەدەمیانەوە بێن و لێنەگەڕێن عەرەبی هاوردە لە زەوی باو و باپیرانیان بێبەشیان بکەن.
دوێنێ ژمارەیەک پارلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە سەر بە عەرەبی هاوردەن، یاداشتێکیان پێشکەش بە پارێزگاری دیالە کرد و ئەویش رەزامەندی دا بەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی سەرژمێریی لە سنوری ناوچەی پاڵانی و چەند گوندێکی تر.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قهیران دهبهزێنن؛ كچانى خاوهن بڕوانامه له هونهری چنیندا دهدرهوشێنهوه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان