دەنگ نێت
وابڕیاربو به درێژاى هه‌ر ٦ زۆنهكهى روبارى سیروان كۆڕنیشێك دروست بكرێت، به‌ڵام كاركردن تێیدا سسته، وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش جەخت لە سستی کارەکان دەکاتەوە و ده‌ڵێت: نزیكه‌ى ٦ ساڵى پێویستە بۆ تەواوبونی.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كۆرنیشهكهى سه‌ر روبارى سیروان كه خۆى ده‌بینێته‌وه له ٦ زۆن، تاوه‌كو ئێستا مۆڵه‌تى زۆنى ٢ و ٣ـی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به كاركردن كردوه تێیدا.
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره و ستراتیژییه و كاتى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوكارى تێدا بكرێت، ئه‌گه‌رچى له جێگه‌ى تموحی ئێمه‌دا نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: كۆرنیشهكهش ده‌ستى به‌كاركردن كردوه و رێژه‌ى ئهنجامدراوى له ئێستادا له به‌رده‌ست نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چونكه گه‌وره‌یه ده‌ركه‌وتن تێیدا ئاسان نیه و كاتى پێوسته، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ٥ بۆ ٦ ساڵى پێویسته، هاوكات هه‌ر كارت ئاوى سیروان به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌وه ئیشكردن تێدا ئه‌وه‌ستێت به‌تایبه‌ت له كاتى بارانباریندا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
راپۆرتپهنجهكان قه‌یران ده‌به‌زێنن؛ كچانى خاوه‌ن بڕوانامه له هونه‌ری چنیندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان