
دەنگ نێت
بەفەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، مۆڵەتی یانەی وەرزشی کەلار هەڵوەشایەوە، ئەندامێکی دەستەی دامەزراندنی یانەکەش دەڵێت: بابەتەکە یاساییە و لە هەفتەی داهاتوەوە هەوڵدەدەین بۆ چارەسەرکردنی.
سدیق رەحیم، لێپرسراوی کارگێڕیی و خۆیەتی لە بەڕێوبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: یانەی وەرزشی کەلار مۆڵەتەکەی کاتی بو بۆ ماوەی شەش مانگ، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا کارە یاساییەکانیان تەواو بکەن، دواتر نزیکەی ۲ مانگیان خستە سەری و درێژیان کردەوە، کاتەکە تەواو بو و موڵکەکانیان نەکردە ناو یانەکەیانەوە و مۆڵەتەکەیان لەبەرواری (۳ـی ۱۱ـی ۲۰۲٤) هەڵوەشایەوە.
وتیشی: تەنها یانەی کەلار نییە مۆڵەتەکەی هەڵوەشاوەتەوە، بەڵکو ٦ یانەی تر هەن مۆڵەتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە کە یەکێکیان یانەی کەلارە، ئەویش بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنمایی ژمارە ۲ـی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.
رێنمایی ژمارە ۲ـی مۆڵەتی یانە وەرزشییەکان، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەرکراوە و تایبەتە بە رێکخستنی کارەکانی یانە وەرزشییەکان، تیایدا کردویەتی بە مەرج هەر یانەیەکی نوێ دروست بکرێت دەبێت لە روی ژێرخانی وەرزشییەوە لەنمونەی: ئیدارەی یانە، یاریگا، هۆڵ و مەلەوانگە، کارەکانی تەواو بێت.
لەبەرامبەردا، محەمەد قادر، ئەندامی دەستەی دامەزراندنی یانەی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ نوسراوێک بەشێوەیەکی فەرمی نەگەشتوەتە دەستی ئێمە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی یانەکەمان.
وتیشی: چەند یانەیەکی دیکە کەموکورتییان هەبوە و ئێمەیان پێوە کردوە، چونکە ئێمە نوسراوی شارەوانی کەلارمان هەیە کە پشتگیریان کردوین و شتەکانمان یاساییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بابەتەکە گرفتێکی یاساییە و سەرەتای هەفتەی داهاتو دەچین چارەسەری دەکەین بەشێوەیەکی یاسایی.
لەبارەی ئەوەی یانەی کەلار هەندێک لە داواکاریی ژێرخانی وەرزشییان جێبەجێکردوە وەک ستافی یانەکە باسی لێوەدەکەن، لێپرسراوی کارگێڕیی و خۆیەتی لە بەڕێوبەرایەتی وەرزشی گەرمیان وتی: ئەو پێویستییانە دەبێت بەشێوەیەکی یاسایی، واتا بە شێوەی تاپۆ بەناویانەوەبێت، نەوەک ئەوەی بۆیان دابین کرابێت یان پێیان بدرێت و بەکاری بێنن، چونکە یانەی کەلاریش هیچ شتێکی لەسەر تاپۆ نییە، هەربۆیە مۆڵەتەکەی هەڵوەشاوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێژهیهكی مهترسیدار.. رۆژانه له كهلار 20 ههزار مهتر سێجا ئاو بهفیڕۆ دهدرێت
-
-
هەواڵدواى بڕیارهكهى قایمقامیهت هێشتا فهرمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنهوهی پرۆژه نوێیهكانى كهلار دهرنهچوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومهتى ههرێم موچهى به بارمته گرتوه و حكومهتى عێراقیش باجی حكومهتى ههرێم به فهرمانبهران دهدات
-
زۆرترین بینراوەکان