دەنگ نێت
یەکێک لەو کەسانەی کە وانەبێژ نەبون و بە گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان دامەزرێنراوە، برای راگری کۆلێجی پەروەردەیە، ئەو راگرەش دەڵێت: دور و نزیک ئەو بابەتە پەیوەندی بە منەوە نییە و من نەداممەزراندوە و نە ناویم بەرزکردوەتەوە.
پێرێ رادیۆی دەنگ هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە ناو ئەو کەسانەی کە لە زانکۆی گەرمیان بە گرێبەست دامەزراون، ١٠ کەس هەن کە پێشتر وانەبێژ نەبون، لەکاتێکدا دامەزراندنەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە وانەبێژن.
هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە بەشێک لەوانە لەلایەن پارتییەوە واستەیان بۆکراوە و دامەزرێنراون و لە هەولێرەوە ناویان کراوەتە نێو لیستەکەوە.
بەپێی ئەو لیستەی لەبەردەست رادیۆی دەنگ دایە، یەکێک لەو کەسانەی دامەزرێنراوە بەبێ ئەوەی وانەبێژ بێت، برای راگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی گەرمیانە.
لایخۆشییەوە، د. حسێن ئیسماعیل، راگری کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو دامەزراندنە دور و نزیک پەیوەندی بە منەوە نییە.
جەختیشیکردەوە: نە پشتگیریەک نە نوسراوێک لەلایەنی من و کۆلێژەکەمەوە نەکراوە بۆ ئەوەی ئەو برایەم دابمەزرێنن، ئەویش کە ناوی گەڕاوەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە و ئاگاداری ئەو بابەتە نەبوم کە ناوی لە لیستەکەدا هەبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
زۆرترین بینراوەکان