دەنگ نێت
لەنێو لیستی ئەو کەسانەی بەوهۆیەی وانەبێژ بون لە زانکۆی گەرمیان بە گرێبەست دامەزراون، کەسانێک هەن کە پێشتر وانەبێژ نەبون، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: پارتی دایمەزراندون.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەنێو لیستی ئەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندن بە گرێبەست هاتوەتەوە، (١٠) کەس هەن کە پێشتر وانەبێژ نەبون لە زانکۆکە.
بە فەرمانی ژمارە (٤١٤٢) لە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد بە دامەزراندنی سەرجەم ئەو کەسانەی پێشتر وانەبێژ بون لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە گرێبەست.
بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ دەریدەخات لەنێو ئەو کەسانەی لە زانکۆی گەرمیان ناویان هاتوەتەوە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست، دە کەس هەیە کە پێشتر وانەبێژ نەبون و لە دەرەوەی ئەو بڕیارە دامەزراون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەو کەسانە بە واستەی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیانی پارتی دامەزراون و پێشتر گرێبەست نەبون و لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناویان بۆ لیستەکان زیاد کراوە.
لایخۆشیەوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان- د. ئاراس فەریق، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە و وتی: تەنها دو کەس لەوانەی ناویان هاتوەتەوە، لەلای ئێمەوە بەرز نەکراوەتەوە و بەڵکو لە سەرەوە ناوەکانیان زیاد کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان