دەنگ نێت
لەسەر مردنی هاوڵاتییەک، کەسێک لەکەلار دەستگیرکرا، پۆلیس دەڵێت کۆچکردوەکە پێش گیان لەدەستدانی، لەگەڵ کەسێکدا لە مزگەوت دەمەقاڵەی هەبوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: کەسێک کە بەخۆبەخشی قامەتی کردوە لە مزگەوتی محەمەد مستەفا لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار، پاش نوێژ کردن لەگەڵ هاوڕێیەکی دەنگە دەنگیان دەبێت لەسەر بابەتی قامەتکردن.
وتیشی: کەسەکە بێتاقەت بوە، کە هاتوەتە ماڵەوە جەڵدەی دڵ لێی داوە و گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت: ئەو کەسەی کە دەنگە دەنگی هەبوە لەگەڵ کەسە کۆچکردوەکە، بەپێی ماددەی ٤۱۱ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ئەحمەدە، بەخۆبەخشی کاری بانگبێژی کردوە لە مزگەوتی محەمەد مستەفا لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
زۆرترین بینراوەکان