رادیۆی دەنگ
له ماوه‌ى ٨ ساڵدا ١١٢ سه‌رپێچى له‌لایه‌ن كارگه‌كانى چه‌و و لم كراوه‌ته سه‌ر روبارى سیروان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به بڕى زیاتر له ٢٠٠ ملیۆن دینار سزاى مادى دراون.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له ساڵى ٢٠١٧ تاوه‌كو کۆتایی مانگى ١٠ـی ئەمساڵ، له‌لایه‌ن كارگه‌كانى چه‌و و لم، ١١٢ سه‌رپێچى كراوه‌ته سه‌ر ژینگەی روبارى سیروان، هاوكات له‌به‌رامبه‌ردا به بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٩٦٣ هه‌زار دینار سزاى مادى دراون.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كارگه‌كان له پێش كردنیان به كهساره سه‌رپێچی زۆریان هه‌بوه بۆ سه‌ر روباره‌كه وه‌ك له داتاكاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
وتیشى: به‌ڵام له‌گه‌ڵ كردنیان به كهساره سه‌رپێچیه‌كان كه‌مبونه‌ته‌وه، بۆ نمونه له ١٠ مانگى ئه‌مساڵدا ته‌نها یەک سه‌رپێچى تۆماركراوه، هۆكارى ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه رێكاره‌كانى لێپێچینەوەمان زۆر توند كردوه‌ته‌وه.

- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
زۆرترین بینراوەکان