دەنگ نێت
شەوی رابردو ژمارەیەک پۆستی قایمقام و بەڕێوبەری ناحییە لە سنوری پارێزگای دیالە یەکلاکرایەوە، لەنێویدا پۆستی قایمقامی خانەقین و مەندەلی، لەگەڵ بەڕێوبەری ناحیەکانی جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپە و جەبارە.
بەپێی زانیارییەکان، سۆران باجەڵان، لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی، بە قایمقامی خانەقین دەستنیشانکراوە.
سۆران باجەڵان، پێشتر بەڕێوبەری بەندیخانەی سلێمانی ناسراو بە "معسکر سەلام" بوە.
هاوکات قایمقامی قەزای مەندەلیش دانراوە کە (عەلی مەجید) ـە لەسەر بەرکەوتەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی.
بەڕێوبەری ناحیەکانی سەر بەخانەقینیش گۆڕاون، لەوانە: سائب حەربی، بە بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا دانراوە لەسەر پشکی حزبی "تەقەدوم"ـی عەرەبی سونی.
بەڕێوبەری ناحیەی سەعدیە کوردێکی بۆ دانراوە کە (محەمەد شەكەرچی)یـە، بەڵام لە بەرکەوتەی رەوتی بەدرـی شیعییە.
بەڕێوبەری ناحیەی قەرەتەپەش بە عەرەبێک دراوە هەر لە حزبی "تەقەدوم"ـی عەرەبی سونی کە (تەها ئیبراهیم)ـە.
حزبی ناوبراو پۆستی بەڕێوبەری ناحیەی جەبارەیشی وەرگرتوە و (عەبدولکەریم جبوری) بۆ دانراوە.
بەمپێیەش لەکۆی دو پۆستی قایمقام و چوار پۆستی بەڕێوبەری ناحییە لەو ناوچانەی کە بە "دابڕاو" و "ناوچەی کوردستانیی دەرەوەی هەرێم" ناودەبرێت، تەنها دوانیان بە کورد دراون و لەو دوانەش تەنها دانەیەکی بۆ لایەنە کوردییەکان بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان