دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى گه‌رمیانه‌وه فرۆشتنى زه‌وى نایاب له قه‌زاى كفرى راگیرا به‌هۆكارى گومانی بونی رێککەوتن له موزایهدهكاندا، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وهزارهتمانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به پرۆسه‌كه بكه‌ینه‌وه.
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه دانرابو بفرۆشرێته‌وه و بكرێت به پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له قه‌زاى كفرى خۆى له ١٤ پارچه زهوىدا ده‌بینێته‌وه.
ده‌شڵێت: له‌و زه‌ویانه ٤ پارچه‌ى فرۆشرا و ١٠ دانه‌ى مایه‌وه، بەڵام داواكارى گشتى گه‌رمیان پرۆسهكهى راگرت به هۆكارى بونی گومان لەوەی رێكکه‌وتن هه‌یه له نێوان كڕیاره‌كان لەکاتی موزایەدەی فرۆشتنی زەویەکاندا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه داواى رونكردنه‌وه‌مان لێكرا ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دانه‌وه، بۆیه له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به پرۆسه‌ى فرۆشتنى زه‌وى بكه‌ینه‌وه چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وهزارەتین بزانین ره‌زامه‌ند ده‌بێت یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان