دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌و ١٤٤ یه‌كه نیشتهجێبونهى له كه‌لار كه بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینیان دروستكرا و به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه کارەکانی راگیرابو، ده‌ست به‌كاركردن تێیدا کرایەوە.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له قه‌زاى كه‌لار ٢ پرۆژه‌ى ١٤٤ یه‌كه‌ى نشتهجێبونمان هه‌یه لە جۆری شوقە كه بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینانه و به‌هۆى قه‌یرانى دارییه‌وه كاره‌كانیان راگیرابو، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ١٤٤ یه‌كه‌یان ده‌كه‌ین.
رونیشیکردەوە: كۆمپانیای جێبەجێکاری ئەو پرۆژەیە بانگكراوه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوی بكات و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستى به‌كاركردن كردوه‌ته‌وه تێیدا.
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه ٨٥٪ـی كاره‌كانى ته‌واوبوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بڕگە خزمهتگوزارییهكانیهتى، چونكه وه‌ك دروستکردنی بینا کارەکانی ته‌واو بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان