دهنگ نێت
٤ مانگە قایمقامیەتی کەلار بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی داوە و بۆ ماوەیەک جێبەجێ کرا، بەڵام ئێستا لە بەشێکی زۆر لە دوکانەکانی کەلار دەفرۆشرێت، دوکاندارێکیش دەڵێت: بەهۆی هەڵبژاردنەوە ئاسانکاری کراوە.
رۆژی ۱۳ـی ٦ـی ۲۰۲٤ قایمقامیەتی کەلار دوکاندارەکانی قەزاکەی ئاگادار کردەوە کە هەر دوکاندارێک جگەرەی ئەلیکترۆنی "ڤهیپ" بفرۆشێت دوکانەکەی دادەخرێت و غەرامەش دەکرێت و رێکاری یاسایشی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
یادگار حسێن، دوکاندار لەقەزای کەلار بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: فرۆشتنی ڤەیپ لەروی یاساییەوە قەدەغەیە، بەڵام ئێستا بە میزاجی خۆیانە، هەوەسیان بێت ئەیبەن و هەوەسیشیان نەبێت نایبەن.
وتیشی: تا پێش هەڵبژاردن هەرشتێکی لەو بابەتەیان پێتەوە بگرتایە ئەیانبرد، بەڵام ئێستا ئەڵێن قسە ناکەن، بەڵام دوای هەڵبژاردن یەکلا ئەبێتەوە ئایا یەکجاری قەدەغەی دەکەنەوە، یان ئاسایی ئیتر ئەفرۆشرێت.
بەپێی بەدواداچونێکی مەیدانی رادیۆی دەنگ، لەئێستادا لەبەشێکی زۆری دوکانەکاندا جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشرێت.
لهمبارهوه رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە شەهاب ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان