دەنگ نێت
بەرزەپردەکەی رێگای کەلار- رزگاریی سەرەڕای تەواوبونی ۹۰٪ـی کارەکانی، بەڵام هێشتا نەکراوەتەوە، بەرپرسێکی شارەوانیش باس لە هۆکارەکانی دەکات و دەڵێت: هەوڵدەدرێت تاکۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: پرۆژەی بەرزە پردەکە زۆربەی کارەکانی تەواو بوە، بڕی نزیکەی ۷۰۰ ملیۆن دیناری ماوە بدرێت بە بەڵێندەرەکەی، لەئێستادا هەوڵدەدرێت بۆی کۆبکرێتەوە، هەروەها فولکەی خوارەوەی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار کۆمپانیای قەیوان بەردەوام کاری تێدا دەکات، بەڵام هێشتا زۆربەی کارەکانی ماوە.
دەشڵێت: فولکەکەی خوارەوە تەواوبکرێت کارێکی کەم لەسەرەوەی پردەکە ماوە و هەوڵدەرێت تاکۆتایی ئەمساڵ پردەکە تەواوبکرێت.
پێشتریش سەرۆکی شارەوانی کەلار رایگەیاندبو کە ٩٠٪ـی کارەکانی پردەکە تەواو بوە.
ئەو بەرزە پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروستکرا لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک لەناوبازاڕی شارەکە بۆ دروستکردنی مۆڵێک، بەڵام بەوهۆیەی ئەو پارەیەی بۆی دیاریکراوە کەمتر بوە لەوەی تێیچوە، نزیکەی ٢ ساڵ دەبێت تەواوکردنی دواکەوتوە، چونکە بە وتەی سەرۆکی شارەوانی، لە پرۆژەکانی دیکە پارەیان بۆ تەواوکردنی بەرزە پردەکە کۆکردوەتەوە و هێشتا پارەی تەواویشی بۆ کۆنەکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان