دەنگ نێت
پاش ئەوەی کاندیدێکی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان بەناوی چالاکوانی ئەنفال و جینۆسایدەوە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد، کاردانەوەی بەشێک لە کەسوکاری ئەنفال و هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە و بە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەزانن.
دوێنێ شنیار ئەنوەر- ژنە کاندیدی لیستی یەکێتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، بەناوی چالاکوانێکی مەدەنی کە کاری لەسەر پرسی ئەنفال کردوە، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و باسی لەوەکردوە دۆسیەی ئەنفالی گەیاندوەتە کۆنگرێسی ئەمریکا و "لە ئێستادا لەلایەن ژمارەیەک کۆنگرێسمانەوە دیراسەی داواکارییەکەی دەکرێت"، ئەمەش وەک لە پەیجی ئیدارەی گەرمیاندا بڵاوکراوەتەوە.
لەو سەردانەدا، بە ئامادەبونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار و بەڕێوبەری گشتی شەهیدانی گەرمیان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی ئەنفال، کۆبونەوەی فەرمی لەگەڵ کاندیدەکەدا کراوە.
لەبەرامبەریشدا، سەردان و کۆبونەوەی ئەو ژنە کاندیدە لەلایەن ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالەوە رەخنەی لێگیراوە و بە بانگەشەی هەڵبژاردن زانراوە و هەندێکیشیان بە بەکارهێنانی پرسی ئەنفال زانیویانە.
بەختیار رەئوف، کەسوکاری ئەنفال، لەوبارەوە دەڵێت: "ئێمە وەک نەوەی ئەنفال، ڕیگە نادەین کەس نان و پیاز بە ئەنفالەوە بخوات".
هاوکات ئەنوەر حەمەلاو، تاقانەی ئەنفال، لەوبارەوە دەڵێت: "گەورەترین شەرمەزارییە، هەموو کەس دەزانێت ئەم کچە کاندیدە لەسەر لیستی یەکێتی، باشە چەند ساڵە بۆچی قسەی نەبوە لەسەر ئەنفال و بابەتی ئەنفال؟".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا دهكات
-
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
زۆرترین بینراوەکان