دەنگ نێت
پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە قەزای کفری کە پێکهاتوە لە هەزار یەکە، سێ ساڵە کارەکانی راگیراوە، سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: بەهۆی نەبونی خواست بوە لەسەری.
پرۆژەی نیشتەجێبونی دەروازە سیتی تایبەت بە فەرمانبەران بو لەقەزای کفری لەساڵی ٢٠٢١ـەوە دەستکرا بە دروستکردنی و ئەوە نزیکەی سێ ساڵە راگیراوە.
ئەندازیار: عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەی سێ ساڵە ئەو پرۆژەیە راگیراوە و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە دروستکردنی باس لەوەدەکات بەهۆی نەبونی خواست لەسەر یەکەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، پڕۆژەکەیان راگرتوە.
دەشڵێت: سەرەتا کۆمپانیاکە فۆڕمیان دابەشکردوە خەڵکێکی زۆر هاتون بەدەمیەوە و پڕیان کردوەتەوە، بەڵام دواتر کشاونەتەوە و نەیانویستوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
زۆرترین بینراوەکان