دەنگ نێت
پێش ساڵێك پۆلیسێك له ناحيه‌ی زینانە لەلایەن تۆمەتبارێکەوە كوژرا، تاوه‌كو ئێستا بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگیرنه‌كراوه، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بكوژه‌كه هه‌ڵهاتوه بۆ دەرەوەی هەرێم.
رۆژی ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٣، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیس لەناحیەی زینانەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تۆمەتبارەکە بە تفەنگ دەستڕێژی لە مەفزرەزەکە کرد و بەوهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا. دوای روداوەکەش تۆمەتبارەکە هەڵهات و لەوکاتەوە دەستگیر نەکراوە.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، لەبارەی دواین زانیاریی سەبارەت دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: تاوه‌كو ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ده‌شڵێت: هۆكارى دهستگيرنهكردنهكهى ئه‌وه‌یه بکوژەکە هه‌ڵهاتوه بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ى به‌رده‌وامى هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان