دەنگ نێت
چالاکوانانی بواری ژینگە لە گەرمیان گازندەی ئەوەدەکەن چەندین ساڵە داوای کردنەوەی بنکەیەکی هاوبەشی پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی دەکەن لەسەر روباری سیروان، بەڵام نەکراوەتەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیانیش دەڵێت: هیچ توانایەکمان نییە بۆ کردنەوەی.
مەریوان نەریمان، چالاکی بواری ژینگە، رایگەیاند: وەکو چالاکوانان چەندین ساڵە داوای بنکەیەکی هاوبەشی پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی دەکەین لە تازەدێ لەسەر روباری سیروان، چونکە ئەو ناوچەیە چەقی دارستانی سروشتیی روباری سیروانە.
وتیشی: جێگەکە ئاو و کارەبا و کابینەی لێیە و دەڕوانێتە سەر بەشێکی زۆری دارستانی سروشتی سەر سیروان و لە حاڵەتی هەر ئاگرکەوتنەوە و سەرپێچییەک زوتر دەستدەگات.
لەبەرامبەردا، شوان محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەزانین ئەوان لە دڵسۆزیانە ئەو داواکارییە دەکەن، بەڵام ئەو شتەی ئەوان داوای دەکەن لەتوانای ئێمەدا نیە و پێویستی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیە.
هۆکاری نەکردنەوەی ئەو بنکەیەشی گەڕاندەوە بۆ کۆمەڵێک گرفت، لەوانە: نەبونی میلاکی پێویست، نەبونی کەرەستەی پێویست، هەروەها نەبونی بودجەی پێویست.
باسی لەوەشکرد: دارستانەکە چڕە و شوێنی کردنەوەی بنکەی نییە، هیچیشمان لەبەردەستدا نیە بۆ کردنەوەی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان