ده‌نگ نێت
په‌یوه‌ندیدار به سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگی- سه‌رۆكى لیستی به‌ره‌ى گه‌ل بۆ گه‌رمیان، له‌كه‌لار كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له خێزانى كه‌سه‌كه.
به‌ڵێن به‌رزان، كه پیشه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌ره له كه‌لار، شه‌وى رابردو له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه له كه‌لار ده‌ستگیر كراوه. به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له خێزانه‌كه‌ى كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى په‌یوه‌ندیی هه‌بوه به سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى- سه‌رۆكى لیستی به‌ره‌ى گه‌ل، به‌وپێیه‌ى كه‌سه‌كه هه‌واداری ئه‌و لیسته‌یه.
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم و لێپرسراوى راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ى خێزانى كه‌سه ده‌ستگیر كراوه‌كه، كه‌سوكاره‌كه‌ى به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كوڕه دهستگیركراوهكهیاندا قسه‌یان كردوه و وه‌كخۆی وتى: بڕیاره ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان