دەنگ نێت
بەرپرسی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی دەڵێت: ئەو ١٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبونەی کرێنشینان کە بڕیارە لەگەرمیان دروستبکرێت، نەخشە و سایت پلانەکەی پەسەندکراوە، دەشڵێت: پرۆژەکە سودی زۆری بۆ کرێنشینان دەبێت.
ئەم پڕۆژەیە وەک شوقە تایبەت بەکرێنشینان دروستدەکرێت کە تێچویەکی کەمتری هەیە و یەکەکانی بەمشێوەیە دابەشدەبن لەگەرمیاندا: کەلار ٩٠٠ یەکەیە، رزگاری ٣٤٠ یەکەیە و کفری ٢٦٠ یەکەیە.
سەیوان کەریم، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بە رادیۆی دەنگی وت: پڕۆژەکە سایت پلانەکەی پەسەندکراوە و مۆڵەتی وەرگرتوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە دروستکردنی.
دەشڵێت: ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی شوقە دروستدەکرێت، بەڵام خزمەتگوزاریی وەک قوتابخانە و دایەنگە و باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەی تیادانییە، بەوپێیەی لەتەنیشت پڕۆژە نیشتەجێبونەکانی تر دروستدەکرێت و دەتوانن سود لەخزمەتگوزاریەکانی ئەو پڕۆژانە وەربگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان