دەنگ نێت
لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیا ئەهلییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان داوای کارتی دەنگدان لە کارمەندان دەکرێت، ئەمەش هاوکات بە نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان، بەتایبەتی ئەمنییەکان، داوای کارتی دەنگدان لە کارمەندان کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەک، کۆکردنەوەی ئەو کارتانە لەلایەن یەکێتییەوە دەکرێت بەمەبەستی تۆمارکردنی و زانینی رێژەی دەنگدەرانیان.
هاوکات لە کۆمپانیا و پرۆژە ئەهلییەکانیش بەهەمانشێوە داوای کارتی دەنگدان لە کارمەندەکان کراوە.
خاوەنی کارگەیەک لە گەرمیان، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە، بەڵام بەوتەی خۆی بۆ ئەوەیانە "وەکو ئەوەلیاتێک لەلایان بێت و رۆتینێکی ئیدارییە".
بڕیارە رۆژی ٢٠ـی ۱۰ـی ۲۰۲٤، هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و تێیدا لە گەرمیان زیاتر لە ٥۰ کەس خۆیان کاندید کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان