دەنگ نێت
له‌ماوه‌ى ٨ مانگى ئه‌مساڵدا له سنورى گه‌رمیان، ٧٢ روداوى سوتانى ئۆتۆمبێل تۆماركراوه، هاوکات ١٠ کەس بەهۆی ئەو روداوانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرگری شارستانیش هۆکارەکانیان رون دەکاتەوە.
ئبراهیم محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ماوه‌ى ٨ مانگى ئه‌مساڵدا له گه‌رمیان ٧٢٦ روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى جۆراوجۆر تۆماركراون، له‌و رێژه‌یه ٧٢ روداوى سوتانى ئۆتۆمبێله.
ئاشکراشیکرد؛ بەوهۆی ئەو روداوانەی سوتانی ئۆتۆمبیلەوە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی بەرگری شارستانی، بەراورد بە ساڵی پار، رێژەی سوتانی ئۆتۆمبیل زیادیکردوە.
له‌باره‌ى هؤكارى زۆربونى روداوه‌كانى سوتانى ئۆتۆمبێل، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتوه ٨٥٪ـی روداوەکان به‌هۆى به‌نزینه‌وه‌یه، هۆکارەکانی دیکەش بە زۆری سوتانی فیولپه‌مپ و شۆرتى كاره‌بایی ئۆتۆمبیلەکانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان