دەنگ نێت
دانیشتوانی گەڕەکی روناکی کە بە "گوندی ئەڵمانی" ناسراوە، گازندەی ئەوە دەکەن کە رێگای چونە نێو گەڕەکەکەیان لە شەقامی پشتێنەییەوە داخراوە و ئاستەنگیان بۆ دروست بوە، بەرپرسێکی حکومیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ دروستکردنی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی.
بەهادین ستار، دانیشتوی گەڕەکی روناکی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: جادەیەکی خۆڵ هەیە لەشەقامی پشتێنەییەوە دەچێتە نێو گەڕەکەکەمان، لە ئێستادا ئەو جادەیەیان بڕیوە.
وتیشی: زیاتر لە ٥۰۰ ماڵ هاتوچۆیان لەسەر ئەو جادەیەیە، لەئێستادا بەهۆی بڕینی جادەکەوە هاتوچۆیان کەوتوەتە سەر ناو شار لەشەقامی بەردەسورەوە هاتوچۆ دەکەن، ئەمەش قەرەباڵغییەکی زۆری دروست کردوە.
لەبەرامبەریشدا، سامان مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: دروستکردنی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار پەسەند کراوە بە لیژنەیەک کە نوێنەری وەبەرهێنان و شارەوانی و نەخشەدانانی تێدابوە، هەر سێ لایەن ئاگادارن.
وتیشی: شەقامی پشتێنەیی کە سایدی دوەمی بۆ دروست کرا، دواتر پشتێنەیەکی سەوزایی و جادەیەکی خزمەتگوزاریی دروست دەکرێت.
دەشڵێت: ئەم جادە خزمەتگوزارییە سێ لقی لێدەبێتەوە و دەچێتە ناو گەڕەکی روناکی.
بەوتەی بەڕێوبەری نەخشەدانانی گەرمیان رێگا دروست دەکرێت بۆ چونە ناو ئەو گوندە، لەئێستادا کە رێگا ئەکرێتەوە و دادەخرێت، بەهۆی کارکردنەوەیە تێیدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
زۆرترین بینراوەکان