دەنگ نێت
وابریاربو تاوه‌رەکانی كاره‌باى 132kv بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌شتى كه‌لار، به‌ڵام نه‌كرا و له بری ئەوە لە سه‌نته‌رى شار ماونه‌ته‌وه، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى ماستهرپلانى كه‌لاره‌وه له‌و شوێنه دانراوه.
لەچەند رۆژی رابردودا بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان هەواڵی دەستکردن بە پرۆژەی گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبای پەستان بەرزی 132kv بڵاوکردەوە. وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، تاوەرەکان لەمبەری جادەکەوە دەگوێزرێنەوە ئەوبەر، لەکاتێکدا پێشتر وا راگەیەنرا کە تاوەرە نوێکان لە دەشتی کەلار دادەنرێن بۆ ئەوەی دوربێت لە ئاوەدانی.
لەبارەی هۆکاری ئەوەی بۆچی تاوەرەکان لە دەشتی کەلار دانەنراون و بە تەنیشت شەقامی پشتێنەیی دانراونەتەوە، ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆی ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تمان داوامان كردبو كه شوێنێكى دور له نیشته‌جێبون دیارى بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و تاوه‌رانه‌ى كاره‌با، چونكه به‌پێى رێنماییه‌كان ده‌بێت هێڵى 132kv محهڕهمهى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى نه‌كه‌وێته سه‌ر هاوڵاتیان، به‌هۆى ماستهرپلانى كه‌لاره‌وه ته‌نها ئه‌و شوێنه ماوه‌ته‌وه و شاره‌وانى دیاریكردوه.
ده‌شڵێت: له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته و به‌پێى وته‌ى ئه‌وان شوێن نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و تاوه‌رانه بۆیه ناچارن له‌وێ دایبنێن كه ده‌كه‌وێته ئه‌و دیو جاده‌ى حه‌ولى كه‌لاره‌وه، له پشته‌وه پرۆژه‌ى مامۆستایان و هیوا ستیه‌وه دێته‌وه به ئاراسته‌ى پردی نێوان كه‌لار-رزگارى.
تاوەرەکانی گوێزەرەوەی کارەبای پەستان بەرزی 132kv، لە شوێنەکەیاندا پرۆژەی نیشتەجێبون دروستکراوە، کە بەشی زۆری زەویەکانی ژێر ئەو تاوەرانە و موحەراماتەکانی دراون بە کۆمپانیای قەیوان، ئەویش لەبەرامبەر ئەو زەویەدا، بڕیارە تاوەرەکانی کارەبا بگوازێتەوە و سایدێکی تر بۆ جادەی پشتێنەیی دروست بکات و بۆڕی ئاوی سەرەکیش بگوازێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان