دەنگ نێت
سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میلییەکانی گەرمیان دەڵێت: پاش دەرکردنی بڕیارێک و فشارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی، دەستم پێ لەکار کێشرایەوە.
محەمەد عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میلییەکانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کاتی کۆبونەوەی ساڵانەی لیژنەی باڵای تیپە میلییەکانی گەرمیان کۆمەڵێک لە یاساو رێنماییەکان بە رەزامەندی لیژنەی باڵا پەسەند دەکرێت، ئەمساڵ بڕیار درا بە پێشخستنی کاتی گواستەوەی یاریزانان بۆ ۲ مانگ لە وادەی دیاریکراو بە رەزامەندی لیژنەکە.
وتیشی: دواتر بڕیارەکە لەلایەن چەند تیپێکەوە یان چەند کەسێکەوە ناڕەزایەتی لەسەر دراو بە نوسراوێک ئاگاداری من کرایەوە کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنمەوە.
دەشڵێت: بڕیارەکەم هەڵنەوەشاندوەتەوە، بەهۆی ئەوەی پەسەند کراوە بەشیاوم نەزانیوە هەڵی بوەشێنمەوە، بۆیە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەم پێدراوە.
بەپێی وتی محەمەد عەلی، پێم باش نییە نوسراوەکان بڵاوکەمەوە، بەڵام پێیان وتوم پێویستە پابەندبم بەو یاسایەوە، ئەگەر نا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەم پێ قەبوڵ بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
زۆرترین بینراوەکان