دەنگ نێت
ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه ٢٣٩ ملیۆن دیناری داهاتی دەروازەی پشتە لەلایەن فەرمانبەرێکەوە براوه، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
له ١٥ـی ئابی ٢٠٢٤، له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكى نوسینگەی گومرکی مهزرى پشته، بڕى ٢٣٩ ملیۆن دینار داهاتى مه‌رزه‌كه برا.
مەرزەکە ئەگەرچی لە ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام نوسینگەی گومرکەکەی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گومرکی گەرمیانە.
عه‌لى جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، لەبارەی دواین زانیاریی لەسەر کەیسەکە، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى كه پارەکەی بردوه، تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه و هه‌ڵهاتوه.
وتیشى: لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئەو فەرمانبەرە بەپێی ماددەی ۳۱٥ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، کە ئەو مادەیە تایبەتە بە "ئیختیلاس" و بردنی پارەی گشتی.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵێکی پێشتر لەبارەی ئەو دۆسیەوە، کلیک بکە
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان