دەنگ نێت
بەرپرسێکی تەندروستی لەگەرمیان ئاشکرای دەکات ماوەی ٢ مانگە لە نەخوشخانەکانی گەرمیان ئەو دەرزییە نەماوە کە لەکاتی برینداربون و بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ و بڕەڕ بەکاردێت و بە "گەزاز" ناسراوە، هۆکارەکەیشی نەناردنێتی لە بەغداوە.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: دەرزی گەزاز بەشی گەرمیان لە سلێمانیەوە وەردەگرین کە بەغدا دەینێرێت، بەڵام دو مانگە لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و ئێمەش نازانین ھۆکارەکەی چییە.
باسی لەوەشکرد: حاڵەتمان بۆ دێت کە پێویستی بەو دەرزیە دەبێت، بەڵام نەماوە و دەبێت بڕۆن لەنەخۆشخانە تاییبەتەکان بیکڕن.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی ٢٠٠ دەرزی گەزاز دەبێت و لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نزخەکەی نزیکەی ٣٠ ھەزار دینارە.
گزاز یان تیتانۆس، نەخۆشیەکە کە زۆرجار بەهۆی دروستبونی برینەوە توشی مرۆڤ دەبێت کاتێک لە رێگەی ئەو برینەوە میکرۆبێک دەچێتە جەستەی کەسەکەوە و دەستدەکات بە گەشەکردنی ناوخۆیی لە خودی برینەکەدا، بەمەش ژەهرێکی بەهێز بەرهەمدەهێنێت کە لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت و دەبێتە هۆی گرژبونی ماسولکەکان و ئەگەر چارەسەری پێویست نەکرێت کەسەکە گیان لەدەستدەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
زۆرترین بینراوەکان