دەنگ نێت
بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە هەڵبدرێتەوە کە قوربانیانی ئەنفالی تێدان، پرۆسەکەش بە راستەوخۆیی لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەخش دەکرێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارە سەرەتای مانگی (١١)، هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی گشتت گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق و پزیشکی دادوەری بەغدا و رێکخراوی نێودەوڵەتی ICMP، دەستبکەن بە هەڵدانەوەی ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانی 'تەل شێخ'ـی سەر بە قەزای سەماوە لە پارێزگای موسەنا.
لەو ناوچەیەدا پێشتر گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە قوربانییەکانیان هاوڵاتی کورد بون و لەچوارچێوەی پرۆسەی ئەنفالدا لەو گۆڕانە شەهید کرابون.
بەوتەی کاروان یاروەیس، پرۆسەکە بەشێوەیەک دەبێت کە دوای هەڵگرتنەوەی روفاتی شەهیدانی نێو گۆڕەکان، بۆ توێکاری دەهێنرێنە پزیشکی دادوەریی بەغدا، لەوێ کە پرۆسەی پشکنین و توێکارییان تەواو کرا، دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕی دیکە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا پێشتر تیمەکان شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان دەستنیشان کردوە و هەنگاو بە هەنگاو دەست بە هەڵدانەوەیان دەکەن.
وتیشی: بڕیارە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن بگوازرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان