دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كه‌متر له مانگێكى ماوه بۆ تەواوبونی ئەو ماوەیەی دیارییکراوە بۆ تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕۆکان، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا شارەوانی کەلار مامه‌ڵه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی بۆ نەناردوین کە به زیاده‌ڕوى دروستكراون.
ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆماری خانوبەرەی "تاپۆ" گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: یاساى زیاده‌ڕوى كه له ساڵى ٢٠٢٠ ده‌كراوه كه‌متر له مانگێكى ماوه رابگیرێت، چونكه ئه‌م یاسایه ته‌نها بۆ ٤ ساڵ كارى پێده‌كرێت.
ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا مامه‌ڵه‌ى هیچ یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه له قه‌زاى كه‌لاردا هه‌یه و به زیاده‌ڕوى دروستكراون، دۆسیەکانیان له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه بۆمان نه‌نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن سود ببینن، هۆكاره‌كه‌شى رون نیه بۆچى.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌شى سودمه‌ند بوه له‌م یاسایه، رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى هاوڵاتیانه.
رادیۆی دەنگ بۆ زانینی هۆکاری نەناردنی ئەو پەڕاوانە، پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێ وەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان