دەنگ نێت
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، باج بۆ ئەو مینی پاسانە دەردەکات کە بێ هێڵن، سەرۆکی لقەکەش دەڵێت: باجەکە تەنها بۆ رێکخستنەوەیانە.
دوای ئەوەی شۆفێرانی مینی پاسەکانی هێڵی 'گوران- بەردەسور'ـی کەلار گردبونەوەیان ئەنجامدا و گازندەی ئەوەیانکرد شۆفێری مینی پاسە بێ هێڵەکان لەلایەن سەندیکاوە باجیان بۆ کراوە وەک رێگەپێدانی هێڵ بەکاریدەهێنن، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران رونکردنەوە دەدات.
عەدنان محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو باجە لەلایەن لیژنەی رێکخستنی شاری کەلارەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ئەم لیژنەیەش قایمقام سەرپەرشتی ئەکات و سەندیکای کرێکاران و بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیانیش ئەندامن لەو لیژنەیەدا و کارەکە بێ پرس نەکراوە.
دەشڵێت: نزیکەی ساڵێکە ئەم بڕیارە دراوە کە باجێکی خۆناساندن بکرێت بۆ ئۆتۆمبێلە بێ هێڵەکان و رێکبخرێنەوە و ئێمەش تەنها بۆ ئەو مەبەستە بۆمان کردون.
جەختیلەوەشکردەوە: ئەو باجەش کە ئێمە کردومانە هێڵ نیە و لەسەری نوسراوە بۆ زانین و زانیاری خاوەندارێتی و پاراستنی ئاسایشی سنورەکە و هەر شۆفێرێکیش وەک هێڵ بەکاریبهێنێت بێگومان سزادەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان