
دەنگ نێت
لەبارەی هۆکاری رودانی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێی مەرزی پەروێزخان، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان پێیوایە خودی شۆفێرەکان هۆکار بون، دەشڵێت: داگیرساندنی پیکنیک و کێشانی نێرگەلە، هەر ئەوە ئەنجامەکەیەتی.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، لەبارەی ئەوەی بۆچی بنکەیەکی بەرگری شارستانی فراوان لە دەروازەکەدا نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی هاوشێوەی دوێنێ، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بنکەی ئاگرکوژێنەوەمان لە مەرزی پەروێزخان هەیە، یەک ئۆتۆمبێلی تێدایە، روداوی لەم شێوەیەش بە سێ ئۆتۆمبێلیش کۆنترۆڵ ناکرێت، ئێمە ئەم روداوەمان بە ۱۷ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵ کردوە.
وتیشی: ناشکرێت بنکەیەکی ئاگرکوژێنەوە ٥ ئۆتۆمبێلی تێدابێت، ئەو ژمارە ئۆتۆمبیلەمان بەردەست نییە.
بەوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان، ئەو ئۆتۆبێلی ئاگرکوژێنەوەیە لە دەروازی پەروێزخان دانراوە بۆ پاراستنی دەروازەکەیە و تائێستاش فریاکەوتوە هەمو روداوی ئاگرکەوتنەوەیەک کۆنترۆڵ بکات، بەڵام بەوتەی خۆی روداوەکەی دوێنێ جیاواز و گەورە بوە و پێشتریش روینەداوە.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەشەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان، وتی: "روداو جۆری هەیە، بەڵام سەرەتا دەبێت ئەو شۆفێرانە پابەند بن بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و بزانن بارەکەیان چییە؟ مەعقول نییە شۆفێری تانکەر بارەکەی نەفتا بێت و لەبەینی تانکەرەکان پیکنیک دابگرسێنێت و نان بخۆن و چایی بخۆنەوە و نێرگەلە دابگرسێنن، کە ئەمانە بکەن ئیتر هەر ئەوە ئەنجامەکەی دەبێت".
دەشڵێت: "ئەوان دەبیت خۆیان بپارێزن، بەڵام هۆکاری ئاگرەکە خۆیان بون".
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان