دەنگ نێت
رۆژنامەنوس: سیروان حەسەن، لەسەر نوسینی بابەتێک لە فەیسبوک، لەلایەن مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت و بە فەرمانی دادوەر راگیرا.
هاوڕێیەکی ئەو رۆژنامەنوسە، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سیروان حەسەن کە لەلایەن مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لەسەر پۆستێکی فەیسبوک، چوە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەپێی یاسای خراپبەکارهێنانی پەیوەندییەکان بڕیاری راگرتنی دا.
ئەو پۆستەی کە بەهۆیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، سیروان حەسەن سەرەتای ئەم مانگە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە و تیایدا باسی لە یاساشکێنی بەرپرسێکی گۆڕان کردبو، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناو و شوێنی کارەکەی ئەو بەرپرسە بدات.
سیروان حەسەن، دەرچوی کۆلێژی راگەیاندنە و خەڵکی گەرمیانە، بەڵام ئێستا لە سلێمانی دادەنیشێت و لەکەناڵی NRT کاردەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان