دەنگ نێت
دو مامۆستا لە گەرمیان کە لەکاتی بایکۆتدا سزادران و لە راهێنەرەوە کراون بە مامۆستا، دەڵێن: سزای سەر هەمو مامۆستایان لابراوە ئێمە نەبێت.
دڵشاد ئیبراهیم، مامۆستا لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: من و م. ئومێد عەلی، لە سەروبەندی بایکۆتی دەوامدا راهێنەر بوین، بەهۆی بەشداریمان لە خۆپیشاندانەکان و بایکۆت، وەکو سزا لە راهێنەرییەوە کراینەوە بە مامۆستا.
وتیشی. سزاکانی سەر مامۆستایان لەهەمو کوردستان هەڵوەشاوەتەوە، تەنها سزای هەردوکمان نەبێت.
لەبارەی هۆکاری هەڵنەوەشاندنەوەی سزاکەیان و نەگەڕاندنەوەیان بۆ راهێنەریی، دڵشاد ئیبراهیم دەڵێت: "نە قاچاخچێتیم کردوە و نە باری ماددەی هۆشبەرم هێناوە و نەوتیشم نەبردوە، تەنها لەسەر ئەوەی داوای موچەی خۆمم کردوە سزادراوم، بۆ سزاکەشم هەڵناوەشێتەوە؟ نازانم!"
لە سەروبەندی بایکۆتی مامۆستایان کە نزیکەی پێنج مانگی خایاند، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی بەشدار لە بایکۆت و خۆپیشاندانەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سزا دران، چ بە گواستنەوە یاخود بە هەژمارکردنیان بە نەهاتو "غائب".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان