دەنگ نێت
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بانگدان لە مزگەوتەکاندا دەکرێت بە ئەلیکترۆنی، بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیانیش دەڵێت: بڕیارەکە مانگێکی تر لە گەرمیان دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەچوارچێوەی پرۆژەیەکدا بۆ یەکخستنی کاتەکانی بانگدان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاری بەئەلیکترۆنی کردنی بانگی داوە.
لەبارەی ئەوەی بڕیارەکە لە گەرمیان کەی جێبەجێ دەکرێت، سەباح محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە گەشتوەتە سلێمانی و دوای تەواوبونیشی کە نزیکەی مانگێکی تر دەکات، دەگاتە گەرمیان.
باسی لەوەشکرد: بەئەلیکترۆنیکردنەکە بەوجۆرەیە کە لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەست کراوە و هەمو مزگەوتەکان دەبەستن بەیەکەوە و راستەوخۆ لە مزگەوتێک بانگدەدرێت و بۆ هەمو مزگەوتەکانی تریش دەگوێزرێتەوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا ٢٦٠ مزگەوت هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان