دەنگ نێت
بۆماوه‌ى ٧ ساڵه نه‌توانراوه پرۆژەی رێگاسازیى گوندەکانی سه‌یدخه‌لیل و گۆبانـی سەر بە کەلار ته‌واو بكرێت، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره و كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه بخرێته‌وه سهروهزارهتمان.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پرۆژه‌ى رێگه‌ى گوندەکانی سه‌یدخه‌لیل-گۆبان لە کەلار، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئاودێرهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ساڵى ٢٠١٨ـەوه ده‌ستبه‌كار بوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی كاركردن تێیدا راگیراوه.
وتیشى: له ئێستادا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له‌سه‌ر پترۆ دۆلارن بۆ ئەوەی بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانیان، ئێمه‌ش ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین بخرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تمان ئاگادارمان بكاته‌وه و ده‌ست به كاركردن بكه‌ینه‌وه تێیدا.
ده‌شڵێت: گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش خۆى له ملیۆنێک و ٦٠٨ هه‌زار دۆلار ده‌بینێته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژه‌یه كه ٥٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه به‌ڵێنده‌ر هیچ بڕه بودجه‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا سێ جار چه‌كى بۆ كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تین شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ر خه‌رج بكات و پرۆژه‌كه‌ش بێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌ت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان