دەنگ نێت
لە زانکۆی گەرمیان لیژنەیەکی ۳ کەسی هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان و ٨ مامۆستای بەشی پەروەردەی کیمیا دەکەن، بەڵام تەنها خۆیان و مامۆستایەک بە دەرچو هەژمار دەکەن و ئەوانی دیکە بە کەوتو هەژمارکراون.
دو مامۆستای بەشی کیمیا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان کە نەیانویست ناویان بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگیان وت: ساڵانە هەڵسەنگاندنی کوالێتی جۆریی بۆ مامۆستایانی زانکۆ ئەنجام دەدرێت بە پشتبەستن بە رێژەی دەوامکردن و وانە وتنەوە و ئاستی زانستی و رازیبونی فێرخوازان و رادەی چالاکبونی.
ئاماژەیان بەوەشدا بەشی کیمیا ۱۱ مامۆستایان هەیە، کەچی لیژنەی هەڵسەنگاندنەکەیان کە لە ٣ کەس پێکهاتون و سەرۆکی بەشەکەیان تیایە، تەنها خۆیان و مامۆستایەکیان دەرچواندوە، ئەو مامۆستایەش پێنج توێژینەوەی هەیە، بەڵام نمرەیەکی ئەوەندە کەمیان بۆ داناوە کە کەمترە لە هی مامۆستایەک کە یەک توێژینەوەی هەیە.
لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەگەر بڕیارەکە بە ناهەقیی دەزانن تانەی لێ نادەن؟ ئەو دو مامۆستایە وتی: راگرایەتی وتویانە دەبێت لە بەشەکەوە سکاڵاکە بەرزبکرێتەوە، بەڵام بەپێی یاسا کاتێک سکاڵایەکی لەو شێوەیە دەچێتە بەردەم راگر، راستەوخۆ دەبێت لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبێنێت، بەڵام پێکینەهێناوە و بەئێمەی وتوە بە زنجیرەی کارگێڕیی لەبەشەوە دەستپێبکەن.
دەشڵێن: لەئێستادا سکاڵاکەمان ناردوەتە لای بەش، بەڵام ئایا ئێمە کە سکاڵامان لەسەر خودی بەشەکە هەیە، سکاڵاکەمان وەکخۆی دەگات؟!
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە لە پێنج کاتی جیاوازدا پەیوەندی بە سەرۆکی بەشی کیمیاوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
هاوکات پەیوەندی بە راگری کۆلێژی پەروەردەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
لایخۆشییەوە، د.ئاراز فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لەبارەی کێشەکەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەوپێیەی تازە دەستبەکار بوم، لەبارەیەوە ئاگادار نیم، بەدواداچون دەکەم و هەر حاڵەتێکی نایاسایی تێدابێت، لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان