دەنگ نێت
لە قەزای کفری ٤ کەس خۆیان کاندید کردوە بۆ بەدەستهێنانی کورسییە کۆتاکەی تورکمان.
بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆی (١٠٠) کورسی پارلەمانی کوردستان، ۲ کورسیی بۆ پێکهاتەی تورکمان دەبێت، ئەو ۲ کورسیەش کە بۆ تورکمان دەبێت یەکێکیان لە هەولێر و یەکێکیان لە سلێمانی. بەوپێیەشی کە تورکمان لە پارێزگای سلێمانی دا لە قەزای کفریدا چڕبونەتەوە، هەربۆیە چوار کەس لەو قەزایە خۆیان کاندید کردوە.
دوێنێش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی بەخشییە کاندیدە سەربەخۆکان و تێیدا ٤ کەسی تورکمان لە قەزای کفریدا ژمارەیان وەرگرت کە پێکدێن لە ژنێک و سێ پیاو.
کاندیدەکانیش پێک دێن لە: زینە عادل عەلی بە ژمارە ۲۳۱، سەزگین مسڵح عەلوش بە ژمارە ۲۳۰، نەجدەت نوری محەمەد بە ژمارە ۲۲٨ و حسێن عەلی کەریم بەژمارە ۲۲۱
بڕیارە رۆژی (٢٠ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، تێیدا لە گەرمیان بە کۆی هەمو حیزبەکان و کاندیدە سەربەخۆکانەوە، نزیکەی ٥۰ کەس خۆیان کاندید کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان