دەنگ نێت
بەڕێوبەری ناحیەیە زینانە دەڵێت: بەهۆی دەستگیرکردنی ٥ پۆلیسی دارستان و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان، کەس نەماوە چاودێریی ئاژەڵە کێویەکانی ناوچەکە بکات، هەربۆیە راوچیەکان بە دڵی خۆیان راودەکەن و قەتڵوعامێکی زۆریان کردوە.
وەھاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانەـی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن دادگای کفریدەوە ٥ پۆلیسی دارستانی ناحیەی زینانە دەستگیرکراون بە تۆمەتی کوشتنی ئەو راوچییەی کە ماوەی شەش مانگ لەمەوبەر لە نزیک ناوچەکە تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.
وتیشی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیشیاندا گیراوە، ئەمە جگە لەوەی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بۆ پاراستنی سنورەکە لە دەستی راوچییەکان شوێنگرەوی پۆلیسەکان و ئۆتۆمبێلیان بۆ ناحیەکە دابین نەکردوە.
دەشڵێت: ئەوەی حکومەت و پۆلیسی دارستان بە ۳۰ ساڵ کردیان، لەم سێ رۆژەدا پوچەڵ بویەوە، چونکە ئەوان ساڵانێکە ناوچەکە لەدەستی راوچییەکان دەپارێزن، بەڵام ئێستا بەھۆی نەبوونی پۆلیسی دارستانەوە، راوچییەکان بە ئارەزوی خۆیان دێنە ناوچەکە.
وتیشی: راوچیەکان تەنانەت روبەروشمان دەبنەوە و دێن لە سنوری ناحیەکەدا راو دەکەن و لە ماوەی ئەم ھەفتەیەشدا قەتڵ و عامێکی زۆریان بەرامبەر بە ئاژەڵە کێوییەکان کردوە.
شەش مانگ لەمەوبەر تەرمی راوچییەک بە کوژراوی لە ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە کە دەکەوێتە سنوری نێوان قەزاکانی دوزخورماتو- کفری، دۆزرایەوە. ئەوکات چەند گومانێک لەبارەی روداوەکەوە دروستبون، لەوانە: کوشتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، یان بەرکەوتنی فیشەک لەکاتی راوکردندا، گومانێکی تریش تەقەلێکردن و کوشتنی بوە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە. لەم سۆنگەیەشەوە دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری هەفتەی رابردو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥ پۆلیسی دارستانی ناحیەکە دەرکرد و تائێستا راگیراون بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان