دەنگ نێت
بەڕێوبەری سایلۆی کەلار لەبارەی پرۆسەی دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ دەزگاکەیان جەختدەکاتەوە: پرۆسەیەکی هەزار لەسەد رێکوپێکمان ئەنجامداوە، دەشڵێت: بێباکین لە هەر لیژنەیەک لە هەر کوێوە دێت بۆ چێککردنەوەی.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردوە کە ٦٦٨٨ کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ دامەزراندن لە سایلۆی گەرمیان، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دوبارە (٥٧٥٨) کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، (٥٨) کەسی سەرکەوتو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچوە.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، لەبارەی پرۆسەکەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کاتێک کە پرۆسەی خاڵبەندی هاتە پێشەوە، هەر کەسێک خاڵەکەی لە پێشەوە بو ئەفزەڵترە، ئیتر گرنگ نییە کەسەکە کێیە و کچ یان کوڕی کێیە.
بە جەختلێکردنەوەوە وتی: "پرۆسەیەکی هەزار لەسەد مەزبوتمان کردوە کە بێباکین لە هەر لیژنەیەک لە هەرکوێوە دێت بۆ چێککردنەوەی".
دەشڵێت: هیچ کام لەوانە ناناسم کە ناویان هاتوەتەوە، نە پورزانمن نە ئامۆزامن نە کەسمن، لە شوێنێکدا ۲ کەسمان پێویست بو، بەڵام ۳ کەس هەمان خاڵیان هەبو، هەرسێکیانمان بانگ کردوە و بەبەرچاوی خۆیانەوە و بە تیروپشک ناوی دوانیان هاتوەتەوە و پرۆسەکەش بەڤیدیۆ تۆمار کراوە.
دەربارەی بونی چەند کەسێک لە یەک خێزان یان یەک بنەماڵە لە لیستەکەدا، وتی: لە هەندێک شوێندا دو کەس یان سێ کەس لە خێزانێک هاتوەتەوە، ئەوا خاڵیان زیاترە، ئەگینا هیچ شتێکی نایاساییان تێدا نییە.
بەڕێوبەری سایلۆی کەلار و راگەیەنراوەکەی ئیدارەی گەرمیانیش جەخت لەوە دەکەنەوە هەر کەسێک پەڵپ (اعتراض)ـی هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە، دەتوانێت لە رۆژی دوشەممە ٢٠٢٤/٨/١٢ تا رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٨/١٨) لە کاتژمێر (٩)ـی بەیانی تا (١)ـی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکات بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پەڵپگرتنەکەی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان