دەنگ نێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە بە کڕینی (٣٥) ئۆتۆمبیل بۆ دامودەزگا حکومییەکانی گەرمیان، لەنێویدا (١٥) ئۆتۆمبیل بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەردو جێگرەکەی و هەردو قایمقامی کەلار و کفری و بەڕێوبەری ناحییەکانی سنورەکە.
بەپێی نوسراوێک کە بە ئیمزای د. ئومێد سەباح- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ٢٩ـی تەموزی ٢٠٢٤ ئاراستەی ئیدارەی گەرمیانی کردوە، رەزامەندیی داوە بە کڕینی ٣٥ ئۆتۆمبیلی جواروجۆر.
رونیشیکردوەتەوە: (٦) لە ئۆتۆمبیلەکان لە جۆری لاندکرۆزەر ستەیشنن و بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەردو جێگرەکەی و هەردو قایمقامی کەلار و کفری دەبن. هەروەک (٩) دانەیان کە جۆرەکەیان دیاریی نەکراوە بۆ بەڕێوبەری ناحییەکان دەبن.
هەر لە نوسراوەکەدا رونکراوەتەوە کە (١٣) ئۆتۆمبیلیان بۆ لیژنەکانی چاودێریی و بازاڕە لە قەزا و ناحییەکان، (٤) ئۆتۆمبیلی تر مینی پاس و (٣) دانەی تریان پاسن، بەمەبەستی بەکارهێنانیان بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش داواکراوە لە ئیدارەی گەرمیان کە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکەن بەپێی سیستەمی دارایی هەرێم (KFMS).
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان