دەنگ نێت
حاڵه‌ته‌كانى سوتاندنى تایە و پاشماوه‌كان له سنورى گه‌رمیان به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى فهرمانگهیەکیش ئاشکرای دەکات داوایان کردوە داواكارى گشتى گەرمیان لەسەر ئەم بابەتە بێتە سەر خەت.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ كۆنترۆڵكردنى حاڵه‌ته‌كانى سوتاندى تایه و پاشماوه‌كان له ماوه‌كانى رابردوشدا زۆر نوسراومان ئاراسته‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و كاره بكرێت، له كاتێكدا كۆنترۆڵكردنى ئاسانه.
ده‌شڵێت: وه‌ڵامى نوسراوه‌كانمان و ئه‌و دۆخه‌ى كه هه‌یه زۆر جیاوازه. چونكه به گوێره‌ى نوسراوه‌كان بێت حاڵه‌ته‌كه كۆنترۆڵ كراوه، به‌ڵام له واقعدا به‌وشێوه‌یه نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كۆپى كۆى نوسراوه‌كانمان و كۆى وهڵامهكانیش كه بۆمان هاتوه‌ته‌وه به نوسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى داواكارى گشتیمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و به‌دواداچونى جدى بۆی هه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان