دەنگ نێت
بەتۆمەتی کوشتنی راوچییەک، ٥ پۆلیسی دارستان لە سنوری گەرمیان بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
شەش مانگ لەمەوبەر تەرمی راوچییەک بە کوژراوی لە ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە کە دەکەوێتە سنوری نێوان قەزاکانی دوزخورماتو- کفری، دۆزرایەوە، ئەوکات چەند گومانێک لەبارەی روداوەکەوە دروستبون، لەوانە: کوشتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، یان بەرکەوتنی فیشەک لەکاتی راوکردندا، گومانێکی تریش تەقەلێکردن و کوشتنی بوە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی زینانە، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ٥ پۆلیسی دارستان کە لە ناحیەکەماندان، بەتۆمەتی کوشتنی راوچییەکە، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
وتیشی: پۆلیسەکان تۆمەتبار کراون بە کوشتنی راوچییەکە، چاوەڕێی بڕیاری دادگاین بۆ ئەوەی بزانین بڕیاری لەوبارەوە چی دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان