دەنگ نێت
له ماوه‌ى ٦ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا ٢٦٣ حاڵه‌تى دزیكردنى جۆراوجۆر له گه‌رمیان تۆماركراوه، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: حاڵه‌ته‌كان كه‌مى كردوه.
عه‌لى جه‌مال قهدروى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له‌ماوه‌ى ٦ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، ٢٦٣ حاڵه‌تى دزیكردنى جۆراوجۆر تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به ٦ مانگى ساڵى رابردو کەمیکردوە، چونکە لە شەش مانگی یەکەمی پارساڵ ٣٠١ حاڵەتی دزیکردن هەبوە، بەمپێیەش ٣٨ حاڵه‌ت كه‌مى كردوه.
لەبارەی جۆری دزیەکانەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە جۆراوجۆرن، بەڵام جیاواز لە پارساڵ ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكى دزینى ئۆتۆمبێل تۆمار نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان