دەنگ نێت
۱۰ ساڵە داواکارییەکانی بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بۆ دو سایدکردنی رێگای کەلار- پەروێزخان لە ئەنجومەنی وەزیرانە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پەسەند نەکراوە.
عەدنان خهلیل، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: رێگای کەلارـ پەروێزخان یەکێکە لە پرۆژە پێشنیازکراوەکانمان بۆ ئەوەی بکرێت بە دو ساید، بەڵام لە ٢٠١٤ـەوە تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.
وتیشی: جوتسایدکردنی رێگاکە پێویستی بە نزیکەی ٦۰ ملیار دینارە.
بەشێکی هەرە زۆری رێگاوبانەکانی دەرەوی قەزای کەلار پێویستیان به چاکردنەوە یاخود سەر لەنوێ دروستکردنەوەیان هەیە، لەنێویاندا رێگای کەلار-پەروێزخان.
رێگای کەلارـ پەروێزخان، بەیەکێک لە رێگا ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، سنوری وڵاتی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین شارۆچکە و گوند لەسەر رێگاکە هەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان