دەنگ نێت
بەهۆی دابەشکردنی زەویەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی گەرمیانی کارتی زانیارییەکانیان دەخەنە سەر کەلار، بەوهۆیەشەوە شارەوانییەکانی گەرمیان داوای راگرتنی گواستنەوەی کارتی زانیاریی بۆ کەلار دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، پاش دەرکردنی فەرمانی دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکومەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزاو ناحیەکانی گەرمیان بە تایبەت قەزای کفری و ناحیەکانی باوەنور و رزگاریی، داوادەکەن کارتی زانیاریان بخرێتە سەر قەزای کەلار.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی کارتی زانیاری لە گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بەردەست نەبو.
هاوکات سەرچاوەیەک لە نوسینگەی کارتی زانیاری کەلار، جەختی لە زۆربونی حاڵەتەکە لەم ماوەیەی دواییدا کردوە و وتی: رۆژانە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیارییەکانیان بۆ کەلار پێشکەش دەکەن.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، گۆڕینی کارتی زانیاری لەلایەن هاوڵاتیان لە ناوچەکانی دەرەوەی کەلار و خستنەسەر قەزای کەلار، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نرخی زەوی لە قەزای کەلار گرانترە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ نوسراوێکی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کردوە و تیایدا داوا دەکات هەتا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تەواو دەبێت، مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیاریی لە قەزا و ناحیەکانی دیکەی گەرمیان بۆ سەر قەزای کەلار، رابگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان