دەنگ نێت
دوای فرۆشتنی کارەبای نیشتمانی لە ئیدارەی گەرمیانەوە بە پارێزگای دیالە، نزیکەی ١٠ ڤۆڵتیە لە سنورەکە دابەزی و بوە گرفت بۆ دانیشتوانەکەی، کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: سێرکت برێک لەسەر ئەو هێڵە دانراوە و فشاری سەر ڤۆڵتیەی کەمتر کردوەتەوە.
لە ماوەکانی رابردودا کۆمپانیای 'تۆرۆس ئارم' کە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانە، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراق کرد بۆ فرۆشتنی نزیکەی ١٨٠ مێگاوات کارەبا، کارەبا فرۆشراوەکەش لە رێگەی هێڵی ١٣٢ کەیڤییەوە لە کەلارەوە درا بە دیالە، ئەمەش بوە مایەی دابەزاندنی ڤۆڵتیەی کارەبای سنورەکە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەئێستادا سێرکت برێک لەسەر ئەو هێڵە لە کەلار دانراوە و دوای دانانیشی لەجیاتی ئەوەی لەسەر یەک هێڵ کارەبا بڕوات بۆ دیالە، لەئێستادا دابەشکراوە بەسەر چوار هێڵدا، دو هێڵی لە دەربەندیخان و دو هێڵی تریشی حەسیرەیە.
دەشڵێت: دوای دانانی سێرکت برێکەکە کاریگەری پێدانی کارەبا بە پارێزگای دیالە لەسەر کەمبونی ڤۆڵتیەی کارەبا لە گەرمیان کەمتر بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: شەپۆلی گەرماش هۆکارێکی ترە بۆ دابەزینی ڤۆڵتییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان