دەنگ نێت
لە بەرامبەر پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ وەرگرتنی زەوی، بڕی ۳۷٥۰ دینار لە کارمەندانی پۆلیسی گەرمیان وەرگیراوە، بەرپرسێکی پۆلیسیش رونکردنەوە لەبارەی حاڵەتەکەوە دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیانەوە دەستیکەوتوە، بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبون، هەر کارمەندە و بڕی ٣ هەزار و ٧٥٠ دیناری لێوەرگیراوە.
مەروان مەحمود، بەرپرسی بەشی ژمێریاریی لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: یەکێک لە رێکارەکان بۆ ئەوەی فەرمانبەرێک سودمەند بێت لە وەرگرتنی زەوی لەلایەن حکومەتەوە، پڕکردنەوەی بەڵێننامەیە لە فەرمانگەکەی خۆی، لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش بڕی ۳۷٥۰ دینار وەرگیراوە لە هەر کارمەندێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە.
وتیشی: ئێستا ئەگەر بڕۆیتە لای دادنوس بەڵێننامەیەک پڕ دەکەیتەوە ۳ هەزار دینارت لێ وەردەگرێت، جگە لە رسوماتی پول کە ۷٥۰ دینارە، لە وەزارەتی داد دەسەڵات دراوە بە بەڕێوبەرایەتییەکان کە ئەو بڕە پارەیە وەربگیرێت، بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش بەتەلەفۆن پرسمان کردوە و پێیانوتوین ئاساییە ئەو پارەیە وەربگیرێت مادام بەڵێننامە پڕدەکرێتەوە.
دەشڵێت: دواتر پەیوەندیمان بە ئیدارەی گەرمیان و گەنجینەی گەرمیانەوە کرد، وتیان با راوێژ بە سەروی خۆمان بکەین، هەتا راوێژیان کرد و ئێمەیان ئاگادار کردەوە، هەفتەیەکی پێچو، ئەوەبو دواتر پێتان وتین تەنها ۷٥۰ دینارەکە وەربگیرێت، چونکە وەسڵی پێبڕاوە و ۳ هەزار دینارەکە بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەو ۷٥۰ دینارە بۆ رەسمی پولە و دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان