دەنگ نێت
بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لەگەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای دەکات، کۆمپانیای دەرهێنانی نەوتی 'چیاسورخ' کارەکانی راگرتوە و کەمپەکەیان داخستوە و هەفتەی داهاتو رادەستی پۆلیسی دەکەن.
ئەمڕۆ (۲٤ـی۷ـی ۲۰۲٤) لە کۆبونەوەیەکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە داخستنی کەمپی نەوتیی 'چیاسورخ' لە بەناحیەی قۆرەتوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان.
سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ بەدەمیی ئاگادارکراوینەتەوە کە هەفتەی داهاتو کەمپەکە دادەخرێت و رادەستی پۆلیسی نەوت و گاز دەکرێت.
وتیشی: هەرچەندە بڕیارەکە بە رەسمی نەهاتوە، بەڵام وەکپێمان وترا، بڕیار دراوە بە داخستنی کەمپەکە و ئەم هەفتەیەش جەردی کەرەستەکان دەکرێت و بە زیمە رادەستی پۆلیسی نەوت و گاز دەکرێت.
بەرهەمی پێشتری كێڵگەى نەوتى چیاسورخ، لە نێوان (١٥٠٠-٢٠٠٠) بەرمیل نەوتی رۆژانە بو، بەڵام بەهۆی کەمبونەوەی رێژەی بەرهەمی نەوتەکەی و خراپی کوالێتەکەی، بڕیار درا بە داخستنی یەکجارەکیی، پێشتریش چەندجارێک بەکاتی داخرابو و کارەکانی راگیرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان