دەنگ نێت
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری کۆلێژی زانست لەکاردەخات و دو کەسی دیکە لەشوێنەکەیان دادەنێت، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی رونبکاتەوە.
بەپێی ئەو نوسراوەی کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، فەرمانێکی دەرکردوە بۆ بەخشینی د. یادگار عەلی مەحمود- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لە جێگەکەیشی دا د. محەمەد ئیبراهیم خەلیلـی داناوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە نەدراوە، بەڵام ئەوە خراوەتەڕو کە یاریدەدەری تازە بە وەکالەت دادەنرێت هەتا لە رێگەی بانگەوازەوە پۆستەکە پڕدەکرێتەوە.
هەروەک سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، فەرمانێکی دیکەی دەرکردوە بۆ بەخشینی د. عومەر یونس لە راگری کۆلێژی زانست و دانانی د. عەدنان مەحمود لەجێگەکەی.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو پۆستانە دەبێت لەرێگەی راگەیاندن و چاوپێکەوتنەوە پڕ بکرێتەوە، نەک بە دانانی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە، چەند جارێک پەیوەندیی بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان- د. فەرهاد قادرەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
ئەم گۆڕانکارییانە لەکاتێکدایە کە ماوەی سەرۆکایەتی د. فەرهاد قادر تەواو بوە و بڕیارە لەم ماوەیەدا د. ئاراس فەریق وەکو سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیان دەستبەکاربێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان