دەنگ نێت
لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ٢ هەزار دۆنم زەوی بە مەرەزە چێنراوە، وتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت: رێژەی بەرهەمهێنانی برنجی ئەمساڵ زیاتردەبێت لە پارساڵ.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ٢ هەزار دۆنم زەوی کراوە بە مەرەزە و پێشبینی دەکەین زیاتر لە ١٤٠٠ تۆن برنج بەرهەمبێت.
دەشڵێت: ئەمساڵ بەحوکمی ئەوەی رێژەی بارانبارین زیاتربو لە پارساڵ، پێشبینی دەکەین بەرهەمی برنج زیاتربێت.
بەوتەی ستار عەلی، لەسنورەکە ٢٠٠ تا ٣٠٠ جوتیار سەرقاڵی بەرهەمهێنانی برنجن و جۆری برنجەکەش 'نەگازە'یە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان