دەنگ نێت
خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار گازندەی ئەوە دەکەن ۹ کاتژمێر بڕینی کارەبای نیشتمانی بەسەر یەکەوە زۆرە و فشارێکی زۆر دەخاتە سەر مۆلیدەکانیان و ناتوانن بڕی پێویست کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان.
سەروەت جەبار، نوێنەری خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەکان لەناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: بەم کەشە گەرمە، کارەبای نیشتمانی نزیکەی ۹ سەعات بەسەر یەکەوە دەبڕێت، مۆلیدەکانیشمان تەحەمولی ئەم فشارە زۆرە ناکەن.
وتیشی: مۆلیدەکان بەلایەنی زۆرەوە بەرگەی نزیکەی ٥ کاتژمێر نەبونی کارەبای نیشتمانی دەگرن و لەوە زیاتر وزەیان نیە و ناتوانن کارەبای پێویست بگەیەنن بەخەڵکی.
جەختیلەوەشکردەوە: بە لایەنی پەیوەندیدارمان وتوە، بەڵام پێیان وتوین بەشی گەرمیان هەر ئەوەندە کارەبای نیشتمانییە و ناتوانین زیاتر لەوە کارەبا بدەین.
ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار، ۲٨ مۆلیدەی ئەهلی تێدایە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان